وردەکاری بۆندی نێوان یوڤێ و پۆگبا بخوێنەرەوە..

یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی بەفەرمی واژۆکردنی گرێبەستی لەگەڵ پۆل پۆگبای فەرەنسی ئاشکرا کرد، وردەکاریی گرێبەستەکەشی بڵاوکردەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن ماڵپەڕی فەرمی یوڤانتۆسەوە بڵاوکراونەتەوە، پۆل پۆگبا بۆ ماوەی چوار وەرز بە درێسی بیانکۆنێرییەوە یاری دەکات (تاوەکو 2026)، مووچەی ساڵانەی هەشت ملیۆن یورۆ دەبێت، جگە لە پاداشتەکان لە حاڵەتی بەدەستهێنانی ناسناوە تاکە کەسی و بەکۆمەڵەکاندا.

بەوپێیەی گرێبەستەکە بێبەرامبەر بووە، یاریزانەکە و لێپرسراوی کارەکانی بڕی 2.5 ملیۆن یورۆ-یان وەک پاداشت لە یوڤانتۆسەوە بەدەستهێناوە.

پۆل پۆگبا دوای ئەوەی گرێبەستی لەگەڵ مانچستەر یونایتد کۆتاییهات، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتە شاری تۆرینۆ و بە سەرکەوتوویی پشکنینە پزیشکییەکانی تێپەڕاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرنگترین یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به ‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌، خوله‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامییان ده‌بێت و چه‌ندین ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌هێز ئه‌نجام ده‌درێن. له‌ خولی نایابی ئینگلیزی، یانه‌کانی…
Total
0
Share