چاڤی بۆ وەرزی نوێ (23)ی بێ کێشەی دەوێت

ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە، چاڤی هێرناندێز پلانی داڕشتووە بە (23) یاریزان لە (11) پێگەی جیاواز دەست بە چالاکییەکانی وەرزی 2022/2023 بکات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی، لە سەرەتاوە پلانەکانی چاڤی و داواکارییەکانی لە خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانە ناڕوون بووە، بەڵام لە ئێستادا هەموو نهێنییەکان ئاشکرابوون و دیارە ڕاهێنەرەکە چ پلانێکی داڕشتووە.

سپۆرت نووسیویەتی، چاڤی پێی وایە بەرشلۆنە دەبێت لە وەرزی نوێدا کێبڕکێی ناسناوە گەورەکان بکات، بۆ ئەو مەبەستەش (23) یاریزانی سەرەکی و یەدەگی بۆ پێکهاتەکانی دەستنیشان کردووە، کە دابەش دەبن بەسەر (11) پێگەدا.

گۆڵپارێز: تێر شتیگن، ئیناکی پێنا

بەرگریی چەپ: ئازپیلیکوێتا، سێرجینیۆ دێست

بەرگریی ڕاست: ئەلبا، مارکۆس ئەلۆنسۆ

سەنتەری بەرگری: پیکێ، کریستنسن، ئاراوخۆ، گارسیا، جول کوندی

ناوەندی بەرگری: بوسکێتس، نیکۆ

ناوەند (چەپ): پێدری، کیسێ

ناوەند (ڕاست): گاڤی، ڕۆبێرتۆ، (دی یۆنگ، یان بێرناردۆ سیلڤا)

هێرشبەر (چەپ): دێمبیلی، ڕافینیا

هێرشبەر (ڕاست): فاتی، فیران تۆرێس

هێرشبەر (سەرە ڕم): لیڤاندۆڤسکی، ئۆبامیانگ

تاوەکو ئێستا گرێبەستەکانی، ئەلۆنسۆ، کوندی، ئازپیلیکاوێتا، بێرناردۆ سیلڤا، لیڤاندۆڤسکی، ڕافینیا یەکلایی نەکراونەتەوە، ئەو یاریزانانەی چاڤی ئامادە نەبووە سازشیان لەسەر بکات، لیڤاندۆڤسکی، ئەلۆنسۆ، ئازپیلیکوێتا و ڕافینیا بوون، کە لە پێگەکانیاندا یاریزانی دیکەی نییە.

بابەتی پێشتر

جۆنسن هەڵوێستی خۆی لەبارەی كاندیدانی جێگرەوەی دەخاتەڕوو

بابەتی دواتر

پوتین ڕەگەزنامەی ڕوسی دەدات بە ئۆكرانییەكان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share