سەرایا سەلام هۆشداریی توند دەدات

بەرپرسی گشتیی سەرایا سەلامی سەر بە موقتەدا سەدر لەبارەی ئەنجامدانی نوێژی هەینی”یەكگرتوویی” كە پێشتر موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، بانگەشەی بۆ كردبوو پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت،” بۆ دوژمنانی ئایین و دوژمنانی زۆرینە، لەو كاتەوەی هەیینی دروستبووە، كارێكی لەو شێوەیە نەكراوە”.

ئەبو مستەفا حەمیداوی بەرپرسی گشتیی سەرایا سەلام لە تویتەر پەیامێكی بڵاویكردووەتەوە و ڕایگەیاندووە،” دوژمنانی ئایین و مرۆڤایەتی، دوژمنانی زۆرینەی نیشتمانی، دوژمنانی ئەوانەی دەیانەوێت خزمەتگوزاریی پێشكەشبكەن، پەرستشێك دەبینن كە لەو كاتەوەی هەیینی دروستبووە هەتا ئەمڕۆ نەبینراوە”.

هەفتەی ڕابردوو، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامێکدا داوای لە لایەنگرانی کرد کە نوێژی هەینی لە ناوچەی سەدر لە ناوەڕاستی بەغداد بە یەکگرتوویی ئەنجامبدەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای تەواوبوونی پرۆسەی سەرژمێری دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێدەکەنەوە

ئەنجومەنی نوێنەران پشتیوانیی خۆی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان دووپاتکردەوە، و بڕیاریدا هەفتەی داهاتوو دانیشتنەکانی دەستپێبکاتەوە. ئەمڕۆ هەینی،…
Total
0
Share