وەزیری نەوتی عێراق: هەوڵدەدەین هەناردەی نەوتی عێراق زیادبکەین

وەزیری نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، مانگی ڕابردوو، عێراق 10 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە هەناردە کردووە.

باسم خزەیر، وەزیری نەوتی عێراق لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی، کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا و ڕایگەیاند، هەوڵ دەدەین پەرە بە دۆزینەوەی نەوت و کێڵگەی نەوتیی دیکە بدەین، هەروەها تاوەکو ساڵی 2030 لە غازی شلدا دەگەینە ئاستی خۆبژێوی.

باسی لەوەشکرد، پێویستە پێداچوونەوە بە دۆسییەکانی نەوت بکرێت، چونکە لە بەرامبەر گەلی عێراقدا بەرپرسین و بەوپەڕی تواناوە هەوڵدەدەین عێراقێکی نەوتی بونیادبنێین، هەروەها هیوایەکی زۆرمان هەیە کە دۆخی گەرووی هورمز چارەسەرببێت.

ئەوەشی خستەڕوو، مانگی نیسان 10 ملیۆن بەرمیل نەوتمان لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە هەناردە کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share