وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا سەردانی عێراق دەکات

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکرای کرد، وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا سەردانی بەغداد دەکات.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوە، هانکی بروێنز سلوت وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا بە سەردانێکی فەرمیی دەگاتە بەغداد لە رۆژی سێشەممەدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق و هانکی بروێنز وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا دوای کۆبوونەوەکانیان بڕیاروایە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسی لە بارەگای وەزارەتی دەرەوەی عێراق سازبکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هاریکاریی تەواوی خۆمان لەگەڵ دانیشتووان و دامەزراوە تەندروستییەکانی واست رادەگەیەنین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی هاوخەمیی بەهۆی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی شاری کوت، بڵاوکردەوە. لە پەیامەکەی سەرۆکی…
Total
0
Share