گەنجێكی عەرەب لە دوكان خنكا

گەنجێكی تەمەن 19 ساڵ كە خەڵكی پارێزگای بابلە و بەمەبەستی گەشت هاتبوونە دوكان، لەكاتی مەلەكردندا لە دەریاچەی دوكان خنكا.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاگوزاریی خێرای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، گەنجێكی تەمەن 19 ساڵ كە خەڵكی بابلە، لەكاتی مەلەكرندا لە دەریاچەی دوكان خنكا.

ئاماژەی بەوەشكرد، تەرمی گەنجەكە لە تەندروستیی دووكانەوە ڕەوانەی پزیشكی دادوەریی سلێمانی كراوە.

بابەتی پێشتر

نەدیم زەهاوی خۆی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كاندیدكرد

بابەتی دواتر

پاریس (11) یاریزانی خستووەتە لیستی فرۆشتنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share