کوشتارگەی سلێمانی ئاشكرایدەكات، تەنیا لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا 50 ئاژەڵ دیاریکراوە کە لە ڕووی تەندروستییەوە شیاو نەبووە بۆ بەکارهێنان.
بەپێی ڕاگەیەندراوێكی كۆشتارگەی سلێمانی، “لە ئەنجامی پشکنینی پزیشکی ستافی کوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی تەنیا لەماوەی یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا، 50 ئاژەڵ دیاریکراوە کە لە ڕووی تەندروستییەوە شیاو نەبووە بۆ بەکارهێنان”.
باسی لەوەشكردووە، ئاژەڵەكان ڕەتکراونەتەوە و بەڕێگەی زانستی مامەڵەیان لەگەڵداکراوە.
ئەمڕۆ بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، لە زۆربەی ناوچەكانی هەرێم هاوڵاتییان قوربانیی ئەنجامدەدەن وەكو نەریتێكی دێرینی موسوڵمانان.