وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایدەکات، هاوڵاتییەک لە سنووری دەربەندیخان بە ناوی سۆران ئەحمەد، کەوتە ژێر تراکتۆرەکەیەوە گـ.ـیانیلەدەستدا.
موقەدەم ئاری لەتیف، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، هاوڵاتییەک بە ناوی سۆران ئەحمەد لە سنووری دەربەندیخان کەوتە ژێر تراکتۆرەکەیەوە و گـ.ـیانیلەدەستدا.
سەبارەت بە وردەکاریی ڕووداوەکە، ناوبراو ئاشکرایکرد، سۆران ئەحمەد منداڵێکی بچووکی هەبووە کە تەمەنی حەوت ساڵە، دەستکاریی تراکتۆرەکەی کردووە و خلۆربووەتەوە، باوکیشی هەوڵیداوە تراکتۆرەکە بگرێتەوە، بەڵام کەوتووەتە ژێری و سەرەتا برینـ.ـداربووە، پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، بەهۆی سەختیی بـ.ـرینەکەیەوە، گـ.ـیانیلەدەستداوە.