جەژن پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردووەتەوە سبەینێ یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینیی ئاسمان بە گشتیی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵەهەور، لە هەندێك ناوچە بە تایبەت ناوچەكانی باشوور تۆزێكی سووك دەبێت، خێرای با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت.

لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەینێ شەممە ئاسمان بە گشتیی ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما بەنزیكەی 1-3 پلە بەرزدەبنەوە.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ شەممە:-

هەولێر : 43 پلە

سلێمانی : 42 پلە

دهۆك : 41 پلە

كەركوك : 46 پلە

هەڵەبجە : 43 پلە

سۆران : 42 پلە

ڕاپەرین : 41 پلە

گەرمیان : 46 پلە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

محەمەد بازیانی: ئێمە بزوتنەوەی ئیسلامیی ڕەسەنین و کامیل حاجی عەلی بە ڕابەری ڕاستەقینە دەزانین

محەمەد بازیانی وتەبێژی بزوتنەوەی ئیسلامی (باڵی کامیل حاجی عەلی) ڕایگەیاندووە، ئەوان هیچ باڵێکیان جیانەکردووەتەوە و بزوتنەوەی ئیسلامیی ڕەسەنن…
Total
0
Share