دوای ئەوەی برغوویەكی بە هەڵە قووتدابوو، ژیانی منداڵێكی ساوا لە مردن ڕزگاركرا.
منداڵەكە تەمەنی 10 مانگە و ماڵیان لە بەغدادە، برغوویەكی لەبەردەستدابووە و قووتیداوە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، پزیشكەكان برغووەكەیان لە قوڕگی دەرهێناوە و ئێستا تەندروستیی جێگیرە.
لە كاردانەوەی ئەو ڕووداوەدا، ماوەی چەند خوولەكێكە بەشێك لە چالاكوانانی عێراقی هەڵمەتێكیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەرپاكردووە و دەنووسن: “ئاگاداری منداڵەكانتان بن”.