سەرۆكی كۆڵۆمبیا ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە 90 تۆن كۆكاین دەستی بەسەرداگیراوە لەمیانەی قۆناغی شەشەمی پڕۆسەیەكی ئەمنی كە 29 وڵات بەشدارن تیایدا، حەوت فڕۆكە و پێنج ژێرئاوگەڕیش كە بۆ دزەپێكردنی بەكارهێنراوە دەستی بەسەرداگیراوە.
ئیڤان دۆكی، سەرۆكی كۆڵۆمبیا ڕۆژی چوارشەممە لە وتارێكدا ئاشكرایكرد، 90.7 تۆن لە كۆكاین لەمیانەی قۆناغی شەشەمی پڕۆسەی (ئۆریۆن)، ئەم هەڵمەتە هاوبەشە ژیانی خەڵك ڕزگاردەكات.
ئەوەشی وت، ئەو بڕە لە مادەی هۆشبەر بەسە بۆ 250 ملیۆن دۆز (جورعە).
پڕۆسەی ئۆریۆن بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی مادەی هۆشبەر لە ساڵی 2018 دەستیپێكردووە و قۆناغی شەشەمی پڕۆسەكە لە 15ی ئەیلول تا 30ی تشرینی یەكەمی ڕابردوو بەردەوام بووە.
ئەم هەڵمەتە بەهەمان شێوە بووەتە هۆی دەستبەسەراگرتنی زیاتر لە 18 تۆن لە ماریجوانا و دەستگیركردنی 413 كەس لە نەتەوە جیاوازەكان.
هەروەك دەست بەسەر حەوت فڕۆكە و 76 بەلەم و پێنج ژێرئاوگەڕدا گیراوە، كە بۆ دزەپێكردنی مادە هۆشبەرەكان بەكارهێنراوە.
لەوەتەی پڕۆسەكە دەستیپێكردووە وڵاتانی بەشدار زیاتر لە 284 تۆن لە كۆكاین و 63 تۆن لە ماریجوانایان دەست بەسەرداگرتووە.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز