بێژەرێكی ئیسرائیلی بە نهێنی چووەتە سعودیە و لە مزگەوت نوێژیكردووە

بێژەرێكی ئیسرائیلی كە هاوكات شیكەرەوەی سەربازییە، بە نهێنی چووەتە سعودیە و تەنانەت لە مزگەوتێكدا نوێژیكردووە و كەناڵەكەی، سعودیە بە “گرنگترین وڵاتی عەرەبی” ناودەبات.

ئەلۆن بن دەیڤد كە شیكەرەوەی سەربازییە و بێژەری كەناڵی 13ی عیبرییە، ئاشكرایكرد، بە نهێنی سەردانی سعودیەی كردووە.

كەناڵە ئیسرائیلییەكە گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە كە لە سعودیە تۆماركراوە، دواتر بێژەرەكە لە تویتەر هەمان گرتەی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند كە خۆی ڤیدیۆكەی تۆماركردووە.

ئەلۆن بن دەیڤد لە سەردانەكەیدا بۆ سعودیە بە بازاڕ و شەقامەكاندا گەڕاوە و چووەتە مزگەوتێك و سەرباری ئەوەی جووە، دەستنوێژیگرتووە و نوێژیكردووە.

بێژەرە ئیسرائیلییەكە سەرسامیی خۆی بە سعودیە دەربڕیوە و ستایشی ئەو وڵاتەی كردووە و نووسیویەتی، “شانشینی عەرەبستانی سعودیە مایەی سەرسووڕمانە، ئارامیبەخشە، پێشوازیلێكردم تەنانەت دوای ئەوەش كە زانییان ئیسرائیلیم”.

لەبارەی سەردانی بێژەرەكەیەوە، كەناڵی 13ی ئیسرائیلی كە بە زمانی عیبری پەخشدەكات نووسیویەتی، “سەردانەكە بێوێنەیە و سعودیە گرنگترین وڵاتی عەرەبییە لە جیهاندا”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی دامەزراوەی نەرامسین: ئیســ.ـرائیل پێنج جار هەوڵیداوە هێرش بکاتەسەر عێراق

سەرۆکی دامەزراوەی نەرامسین رایگەیاند، “ئیســ.ـرائیل پێنج جار هەوڵیداوە هێرش بکاتەسەر عێراق”. حەیدەر بەرزنجى، سەرۆکی دامەزراوەی نەرامسین بۆ گفتوگۆ…
زیاتر ببینە

نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا: لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی گەڕەکی ئەشرەفییە و شێخ مەقسوود دەکەین

نێردەی ئەمریکا بۆ سوریا پەیامێکی لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی حەلەب و هێرشکردنە سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی ئەو شارە، بڵاوکردەوە.…
Total
0
Share