ئەمریکا دەرمان و پێداویستیی پزیشکی ڕەوانەی سلێمانی دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆلێرا

ئاژانسی ئەمریکی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی، ئەمڕۆ سێشەممە هاوکاریی بەپەلەی دەرمان و پێداویستیی پزیشکیی ڕەوانەی پارێزگای سلێمانی کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆلێرا.

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاژانسەکە ڕایگەیاندووە، بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی بارهەڵگرێک لە دەرمان و پێداویستیی پزیشکییان ڕەوانەی سلێمانی کردووە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چاوەڕواننەکراوی کۆلێرا لە ناوچەکە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو پێداویستییانەی ڕەوانەی سلێمانییان کردووە، بۆ نزیکەی پێنج هەزار کەس دەبێت بۆ ماوەی سێ مانگ.

پێشتر ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، هاوکاریی تەندروستی ڕەوانەی سلێمانی دەکەن بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆلێرا لە پارێزگاکە.

لە کۆتایی مانگی ئایاری ڕابردوودا تەندروستیی سلێمانی بڵاوبوونەوەی شەپۆلێکی سکچوون و ڕشانەوەی ڕاگەیاند، دواتر پشتڕاستیکردەوە کە ئەوەی بڵاوبووەتەوە کۆلێرایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردوو.. 255 كەس سەردانی فریاكەوتنی سلێمانییان كردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری 24 ڕابردووی سەردانکردنی ‏هەوڵاتییانی بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شار بڵاوکردەوە، 255 کەس سەردانیان…
Total
0
Share