بریندارێكی دیكەی ڕووداوەكەی ڕێگای تونێلی پێشڕەو گیانیلەدەستدا

بارهەڵگرەكە دوای ڕووداوەكە

یەكێك لەو كەسانەی ئەمڕۆ لە ڕووداوی وەرگەڕانی بارهەڵگرێك لەسەر ڕێگای تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی برینداربوو، گیانیلەدەستدا.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای هەواری شار- تونێلی پێشڕەو شۆفێری ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە جۆری كیا كۆنترۆڵی لەدەستداوە و ئۆتۆمبێلەكە وەرگەڕا و بەهۆیەوە كەسێك گیانیلەدەستدا و دووانی دیكەش برینداربوون.

ئێوارەی ئەمڕۆش یەكێك لە برینداربووانی ڕووداوەكە لە نەخۆشخانەی شار گیانیلەدەستدا.

لە ماوەی كەمتر لە دوو مانگدا، سێ ڕووداوی هاتوچۆ لە فولكەی سەر ڕێگای هەواری شار و تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی ڕوویانداوە، هەر سێ ڕووداوەكەش قوربانییان لێكەوتووەتەوە، دوایینیان ڕووداوەكەی ئەمڕۆ بوو.

بەپێی وتەی ئەندازیاران، فولكەكە و بەشێكی ئەو ڕێگایە گرفتی ئەندازەییان هەیە و شوێنەكە پێویستی بە چاككردنەوە، یاخود گرتنەبەری ڕێوشوێنە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆوە بۆ ڕێگریكردن لە چەندبارەبوونەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی گەرمیان: كەسێكمان دەستگیركردكە مامۆستایانی خوێندنگەیەكی بێزاركردبوو

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، دوای ئەوەی لەلایەن مامۆستایانی خوێندنگەیەكەوە لە كەلار سكاڵا لەدژی كەسێك تۆماركرا كە رۆژانە بەماتۆرسكیل…
Total
0
Share