فولكەیەك لە سلێمانی هۆكاری چەندین ڕووداوی هاتوچۆیە

گرفتی ئەندازەیی لە فولكەی سەر ڕێگای هەواری شار – تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی، بووەتەهۆی چەندین ڕووداوی هاتوچۆ و گیانلەدەستدانی هاوڵاتییان، داوادەكرێت لایەنی پەیوەندیدار گرفتەكە چارەسەربكات.

لە ماوەی كەمتر لە دوو مانگدا، سێ ڕووداوی هاتوچۆ لە فولكەی سەر ڕێگای هەواری شار و تونێلی پێشڕەو لە سلێمانی ڕوویانداوە، هەر سێ ڕووداوەكەش قوربانییان لێكەوتووەتەوە، دوایینیان ڕووداوەكەی ئەمڕۆ بوو كە بووەهۆی گیانلەدەستدانی كەسێك و برینداربوونی سێ كەسی دیكە.

بەپێی وتەی ئەندازیاران، فولكەكە و بەشێكی ئەو ڕێگایە گرفتی ئەندازەییان هەیە و شوێنەكە پێویستی بە چاككردنەوە، یاخود گرتنەبەری ڕێوشوێنە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆوە بۆ ڕێگریكردن لە چەندبارەبوونەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ.

وەك شارەزایان دەڵێن، گەر دەستكاریی دیزاینی فولكەكە نەكرێت و گۆڕانكاریی تیادا نەكرێت، ئەوا لایەنی كەم لەمپەر و كامێرای دیاریكردنی خێرایی لەو شوێنە جێگیربكرێن لە پێناو كەمكردنەوەی خێرایی ئەو ئۆتۆمبێلانەی بەو شەقامەدا تێپەڕدەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەركردایەتیی كۆمەڵ بە دەستلەكاركێشانەوەی ئەنجومەنی باڵا ڕازینەبوو

ئەنجومەنی سەركردایەتیی كۆمەڵی دادگەری بە دەستلەكاركێشانەوەی ئەنجومەنی باڵای حزبەكەی ڕازینەبوو، لەبارەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و هێنانی یەك كورسیی ئەنجومەنی…
Total
0
Share