لەسەر شەڕەتۆپەڵ تەقەكرا و دوو كەس برینداربوون

لە ڕووداوێكی تەقەكردندا لە ناوچەی تانجەرۆ لە شاری سلێمانی دوو كەس برینداربوون كە برینی یەكێكیان سەختە و ڕووداوەكەش بەهۆی شەڕەتۆپەڵەوە بووە لە وەرزی زستانی ڕابردوودا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستیەوە ئەمڕۆ شەممە، لە ناوچەی تانجەرۆ لە شاری سلێمانی دوو كەس برینداربوون كە بران و لەلایەن كەسێكەوە تەقەیان لێكراوە برینداربوون و بەپەلە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی كراون، لە ئێستادا یەكێكك لە بریندارەكان برینەكەی سەختە.

ئاشكرایكرد، ڕووداوەكە پەیوەندی بە شەڕەتۆپەڵەوە هەبووە كە یەكێك لە بریندارەكان خوێندكاری زانكۆ بووە و لە كاتی شەڕەتۆپەڵدا لە وەرزی زستانی ڕابردوودا دەمەقاڵەیەك دروستبووە و ئەمڕۆ جارێكی دیكە ئەو كێشەیە سەریهەڵداوەتەوە و كەسێك تەقەی لەو دوو برایە كردووە و هەردووكیانی برینداركردووە.

بابەتی پێشتر

بودجەی گواستنەوەکانی بەرشلۆنە چەندە؟

بابەتی دواتر

ڕوونكردنەوە لەبارەی مەترسی بەبیابانبوون لەسەر زەوییەكانی هەرێمی كوردستان دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share