بازاڕی كڕین و فرۆشتنی یانەی بەرشلۆنە بزانە

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە لە مامەڵەكردنی بە یاریزانەكانەوە بەردەوامەو چەند یاریزانێكی فرۆشتوەو بەنیازی كڕینی چەند یاریزانێكیشە.

خوان لاپۆرتا سەرۆكی یانەی بەرشلۆنە ڕابەرایەتی شۆڕشی گۆڕانكارییەكانی یانەی بەرشلۆنە دەكات.

ماتیۆ ئەلیمانی بەڕێوەبەری كارەكانی بەرشلۆنە و چاڤی ڕاهێنەر هاوكارن لە سەركەوتنی گرێبەستەكانی یانەی بەرشلۆنە.

لە ئێستادا یانەی بەرشلۆنە دەستبەرداری هەریەك لە یاریزانان (كۆتینیۆ و ئالڤێس و لۆك دی یۆنگ و ئاداما تراوری و لینگلیت) بووە.

بەنیازە دەستبەرداری هەریەك لە یاریزانان (ئۆمتیتی و برایسوایت و ڕیكی پوچ)یش ببێت.

بۆ جێگەی ئەو یاریزانانە ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە بەنیازی كڕینی (كیسێ، كڕیستنسن، پابلۆ تۆرێ، لیڤاندۆڤسكی، ڕاڤینها ، كۆندی، ئیزبیلكویتا، ماركۆس ئەلۆنسۆ)یە .

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە دوو جار پارەی لە پای فرۆشتنی پەخشی تەلەفزیۆنی و بەشێك لە كۆگاكان وەرگرتوەو خەزێنەی یانەكە نزیكەی 500 ملیۆن یۆرۆی تێدایە.

بابەتی پێشتر

كەركوك.. تۆمەتبارێك كە 63 ملیۆنی لە كەسێكی نزیكی دزیبوو دەستگیركرا

بابەتی دواتر

كاتی گەڕانەوەی یاریزانەكانی ڕیاڵ مەدرید بزانە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(10) یاریزانی گەورە بێ یانەن

مێرکاتۆی هاوینی 2023 گۆڕانکاری گەورە ڕوودەدات ، چەندین گرێبەستی بەهێز بە نرخی گونجاو واژۆدەکرێن، بەوپێیەی چەندین یاریزانی ناودار…
زیاتر ببینە

چێڵسی کەی یاریزان دەکڕێت؟

لە 10ی حوزەیرانەوە دەرگای گواستنەوەکان واڵا کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا یانەی چێڵسی هیچ گرێبەستێکی واژۆ نەکردووە. بەپێی زانیارییەکانی…
Total
0
Share