سێ بوومەلەرزە ئێرانیان هەژاند و قوربانی هەن

 

سێ بوومەلەرزە پارێزگای هورمزگانی باشووری ئێرانیان هەژاند، بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە.

مەهدی دۆستی پارێزگاری هورمزگان ڕایگەیاند، بوومەلەرزەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوون و بەهۆیەوە لانیکەم پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و 19ی دیکەش بریندارن.

بەپێی ناوەندیی بوومەلەرزەزانیی ئێران، گوڕی بوومەلەرزەکان دووانیان 6.1 پلەی ڕێختەر بوون و یەکێکیشیان 6.3 بووە، سەرەڕای دەیان بوومەلەرزەی بچووکی دیکە کە بەدوایاندا هاتوون.

پارێزگاری هورمزگان باسی لەوەکردووە، زۆرترین زیان بەر گوندی سایەخۆش کەوتووە و زۆرینەی خانوو و ماڵەکانی ئەو گوندە بەهۆیەوە ڕووخاون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نیویۆرک تایمز: تاران بەمنزیکانە پێشنیارەکەى ترەمپ پەسەند دەکات

رۆژنامەیەکى ئەمریکى رایدەگەیەنێت، بەمنزیکانە ئێران پێشنیارەکەى سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکان پەسەند دەکات. رۆژنامەى نیویۆرک تایمز لە زارى بەرپرسێکى باڵاى…
زیاتر ببینە

ترەمپ: ناتانیاهۆ دانوستانی ئێمەی لەگەڵ ئێران پێ ناخۆش نییە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، پێیوانییە بنیامین ناتانیاهۆ، لەبارەی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێرانەوە نیگەرانبێت. دۆناڵد ترەمپ، لە لێدوانێکدا…
Total
0
Share