ڕێبەر ئەحمەد: لە هیچ كەسێك قبوڵناكرێت چەكی بێمۆڵەتی پێبێت و سزادەدرێت و لەهەر پلە و پۆستێكدا بێت

وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بازاڕی چەكفرۆشان لە زۆرینەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان داخران و جەختدەكاتەوە لە هیچ كەسێك قبوڵناكرێت چەكی بێمۆڵەتی پێبێت و سزادەدرێت و لەهەر پلە و پۆستێكدا بێت.

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا ڕایگەیاند، بڕیارەكەی حكومەتی هەرێم تایبەت بە داخستنی بازاری چەكفرۆشان جێبەجێكراوە و هەر كەسێك داوای مۆڵەتی چەك بكات دەبێت بایۆمەتری لە وەزارەتی ناوخۆ هەبێت و هەر كەسێك دەیەوێت چەكەكانیان ڕادەست بكات دەتوانێت لە بنكەكانی پۆلیس چەكەكان ڕادەستی حكومەت بكات.

ئاشكرایكرد، هەر كەسێك دەستكاریی تابلۆی ئۆتۆمبێل و ڕەنگەكەی بكات دەستگیردەكرێت و وتیشی، “لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە قسەم كردووە و پێشمەرگە كە ئەركەكانیان تەواو دەبێت شوێنێكی تایبەتیان بۆ تەرخانبكرێت و نابێت چەك ببنە ماڵەوە كاتێك ئەركیان تەواو دەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامنێرانی بێسنوور: لەکاتی ڕووماڵی هێرشەکەی داعش هەڕەشەی ئازاردان و گرتن لە تیمی ڕۆژنامەوانیی ئێستا کراوە

ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرکۆنەی ڕێگریکردن لە تیمی ڕۆژنامەوانیی “ئێستا” دەکاتی لەکاتی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی داعشدا لە…
Total
0
Share