لە هەرێم رۆژێک پشوو راگەیەندرا

حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژی 14 ی تەمموزی لەسەرجەم فەرمانگەکان کردە پشووی رەسمی.

بەپێی رۆژژمێری حکومەتی هەرێم، رۆژی دووشەممەی داهاتوو 14 ی تەمموزی 2025 بەبۆنەی یادی شۆڕشی 14 ی تەمموز لەسەرجەم فەرمانگە و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم پشووی رەسمییە.

ئەمە لە کاتێکدایە، حکومەتی عێراق ئەم رۆژەی لە رۆژی پشووە رەسمییەکان دەرهێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share