گەنجێك بە تۆمەتی فریودان و هەڕەشەكردن لە كچان دەستگیركرا

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان ‌و خێزان ڕایگەیاند، تۆمەتبارێک بە تۆمەتى فریودانى کچان دەستگیركراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان ‌و خێزان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە نووسینگەی سەیدسادقی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكە بە هاوکاریی نووسینگەی منارەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان و خێزان لە هەولێر، کەسێکیان بە ناوی (م . ل) تەمەن (30) ساڵ دەستگیركردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، دەستگیركراوەكە لەلایەن کچێکەوە لە سەیدسادق سکاڵا لە دژی تۆماركراوە و دەڵێت، لەبەر ئەوەی دەوڵەمەندە، چەندین کچی لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە فریوداوە و دواتر “هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لێکردوون”.

وەك ڕاگەیەندراوەكە ئاشكرایكردووە، تۆمەتبارەكە بە فەرمانی دادوەر بەپێی ماددەی 2ی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن دەستگیرکراوە و لە ئێستادا ژیانی کچەکە پارێزراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان: سبەینێ دەرگای بانکەکان دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی، ڕایگەیاند، سبەینێ دەرگای بانکەکان بە ڕووی هاوڵاتییاندا دادەخرێت. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکانی…
زیاتر ببینە

 قوباد تاڵەبانی: بیمەی تەندروستی بەگەڕبخرێت و چاکسازی لە بواری دەرماندا بكرێت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی تەندروستی ڕاسپارد بۆ داڕشتنی پلانێک بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی دابینکردنی دەرمان، وەزارەتیش…
Total
0
Share