بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، کەشوهەوای پارێزگاکانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان لە دوای نیوەڕۆی سبەینێوە خۆڵبارین دەستپێدەکات و تا ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما (1 بۆ 2) پلە بەرزدەبنەوە.
هەروەها سبەینێ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت، لە دوای نیوەڕۆوە ئەگەری خۆڵبارین هەیە، کاتەکانی درەنگی شەو و بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە کاریگەرییەکەی زیاتر دەبێت.