لە رانیە دەستگیرا بەسەر بڕێكی زۆر شیرینی خراپبوودا و خرایە ناو ئاوی دەربەندی رانیەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین رایدەگەیەنێت، دەستگیرا بەسەر زیاتر لە تۆنێک شیرینی خراپبوودا و شوێنەکەش داخرا.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین ئاماژە بەوە دەکات، “ئەمڕۆ لیژنەکەمان لە ئێوارەدا بەشێکی لە کارگە و شیرینیخانەکانی ناو سەنتەری رانیەی بەسەرکردەوە بەمەبەستی چاودێریکردن و ئاگادارکردنەوەیان لە رێنماییە تەندروستییە تایبەتەکانی مانگی پیرۆزی رەمەزان”.

دەشڵێت، “لە ئەنجامدا بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییە تەندروستییەکان، بوونی پاشەڕۆی مشک و جرج لە شوێنی ئامادەکردنی شیرینییەکەدا، نەبوونی پێناسی تەندروستی، پیسی جلوبەرگی کارمەند و وەستاکان، زەیتی زۆر بەکارهاتوو، بڕیاردرا بە داخستنی شیرینیخانەیەک و لەناوبردنی هەموو بەرهەمەکانی ئەمڕۆیی لە زەیت و شیرینی و هەویرەکەی کە مەزندە دەکرا بە نزیکەی یەک تۆن”.

بابەتی پێشتر

لە ماوەی هەفتەیەکدا لە سلێمانی بە نزیکەی نیوەی هەموو پارێزگاکانی عێراق کارتی بایۆمەتری وەرگیراوەتەوە

بابەتی دواتر

چل ساڵ لەمەوبەر دکتۆر قاسملۆ چی پێ گوتین؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share