ئیدارەی یانەی پاریس سانجێرمان نێیماری ئاگاداركردۆتەوە لەوەی هەركاتێك ویستی بڕوات سەربەستە و ڕێگری لێناكرێت.
پێشیان وتووە كە لە پلانەكانی وەرزی نوێدا گرنگی بە تواناكانی ئەو نادەن.
بە پێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكان، تیاگۆ سێلڤای یاریزانی چێڵسی چەند جارێك پەیوەندی بە نێیمارەوە كردووە بۆ ئەوەی بەرەو ئینگلتەرا هەنگاو بنێت.
هەروەها ئیدارەی یانەی سانتۆسی بەرازیلیش ئامادەیی خۆیان پیشانداوە بۆ ئەوەی هێرشبەرە ناودارەكەی جیهان بگەڕێننەوە ڕیزەكانیان.
ئەمە جگە لەوەی لە ئیتاڵیاش یۆڤانتۆس لە بارودۆخی یاریزانە بەرازیلییەكەی پرسیوەتەوە تا گفتوگۆكانی دەستپێبكات.
دەنگۆی گەڕانەوەی بۆ یانەی بەرشلۆنەش هەیە بەڵام تا ئێستا تەنها وەك پڕوپاگەندە بڵاوكراوەتەوە.