هەولێر.. ژن و مێردێک لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی کوژران

لە گەڕەکی سورچییانی شاری هەولێر کەسێک خوشک و زاواکەی لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی کوشت.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر گواستییەوە، بەیانیی ئەمڕۆ ڕووداوێکی تەقەکردن هەبووە لە گەڕەکی سورچییانی شاری هەولێر، دەرکەوتووە کەسێک بەهۆی ناکۆکی و بوونی کێشەی کۆمەڵایەتی خوشک و زاواکەی کوشتووە.

بەپێی زانیارییەکان برایەکی ژنەکە چووتە سەر ماڵی خوشکەکەی تەقەی لێ کردوون و بەهۆیەوە خوشک و زاواکەی گیانیان لەدەستداوە.

لەبارەی ڕووداوەکەوە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد، ئەو دوو کەسەی کوژراون هاوسەرن و ناویان (زەکەریا ڕۆستەم جبرائیل) و (سومەییە س. ا.)ـە.

بەپێی پۆلیسی هەولێر، کەسی بکوژ برای (سومەییە س. ا)ـە، ناوی (س. س. ا.)ـە، هۆکارەکەی کێشەی خێزانی بووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share