سبەی دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت

بڕیارە سبەی دەست بە دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگە بكرێت و بەرپرسێكی داراییش دەڵێت، لیستی زۆرینەی وەزارەت و فەرمانگەكان تەواو بووە.

بەپێی ئەو خشتەیەی دوێنێ لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە بڵاوكرایەوە، سبەی بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی و هێزەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حوزەیران دەكرێت.

حەسەن ڕەشید بەڕێوەبەری گەنجینەی یەكی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لیستی مووچەی وەزارەتی تەندروستی تەواو بووە و ئامادەیە بۆ دابەشكردنی مووچە.

وتیشی، “لیستی مووچەی زۆرینەی وەزارەت و فەرمانگەكانی دیكەشمان ئاراستەكراوە و تەواو بووە، هیچ شوێنێك نامێنێت لە ڕۆژی خۆیاندا تەواو نەبێت، بۆیە لەڕووی ئیدارییەوە هیچ گرفتێك لەبەردەم دابەشكردنی مووچەی ئەم مانگەدا نییە”.

بۆ ئەم مانگە خشتەی دابەشكردنی مووچە پێشخراوە و بڕیارە لەماوەی هەشت ڕۆژدا و بەر لە هاتنی جەژنی قوربان سەرجەم مووچەخۆران مووچەیان پێبدرێت.

بۆ یەكەمجارە خشتەی دابەشكردنی مووچە پێشدەخرێت، بەپێی زانیارییەكان زیادبوونی داهاتی نەوت و ناوخۆ هۆكاری پێشخستنەكەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سبەینێوە دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرهەمە نەوتییەکانی سلێمانی بڵاویکردەوە لە سبەینێوە دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی بەرهەمە نەوتییەکانی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، دوای…
Total
0
Share