بەسەرپەرشتیی پارێزگاری هەڵەبجە، لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ هەڵبژاردنەکان کۆبووەوە.
نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگاری هەڵەبجە بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ، بە سەرپەرشتیی نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە، کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنی بە ئامادەبوونی نوێنەرانی کۆمسیۆن و تەندروستیی هەڵەبجە تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، تاوەکو گفتوگۆ بکرێت سەبارەت بە کۆتا ئامادەکاریی و رێوشوێنەکان بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “لە کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە پابەندی هەموو لایەنەکان كرایەوە سەبارەت بە یێنماییەکانی کۆمسیۆن، هەروەها جێبەجێکردنی رێکارە پێویستەکان بەپێی ئەو پلانە پێشوەختەیەی کە لەلایەن لیژنەی باڵای ئەمنییەوە دانراوە”.