لە ناحیەی سەنگاوی سەر بە قەزای چەمچەماڵ منداڵێك بەهۆی پێوەدانی دووپشكەوە گیانیلەدەستدا.
تەندروستیی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەیانی ئەمڕۆ منداڵێكی تەمەنی حەوت ساڵ بەهۆی پێوەدانی دووپشك گیانیلەدەستداوە.
باسی لەوەشكردووە، تەرمی منداڵەكە بردنی بۆ پزیشكی دادوەریی ڕادەستی كەسوكاری كراوەتەوە.
ساڵانە بەهۆی پێوەدانی دووپشك و مارەوە چەندان كەس لە هەرێمی كوردستان گیان لەدەستدەدەن.