دی یۆنگ یەك هەنگاو لە مانچستەر یونایتدەوە دوورە

فرانكی دی یۆنگ لە پەیوەندی كردن بە ڕیزەكانی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزییەوە نزیكە.

بە پێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكان بێت نرخی گرێبەستەكە 81 ملیۆن یۆرۆیە، 63 ملیۆن یۆرۆ بە كاش دەدرێت بە ئیدارەی بەرشلۆنە و 18 ملیۆن یۆرۆكەی تریش دەبێتە گۆڕانكاری و بە پێی ئاستی یاریزانەكە پێی دەدرێت.

دی یۆنگ پێیوایە مانەوەی لە بەرشلۆنە بۆ ئەو باشتر بێت و پێشیوایە لە ئیسپانیا زیاتر ناسناو بەدەست دەهێنێت وەك لە ئینگلتەرا.

كێشەی دی یۆنگ ئەوەیە كە ئیدارەی بەرشلۆنە لە ئاستی ڕازی نین و دەیانەوێت دەستبەرداری ببن.

لەوكاتەوەی تین هاگ بووە بە ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد، خواستی یەكەمی ئیدارەی یانە ئینگلیزییەكە كڕینی دی یۆنگی هۆڵەندی بووە.

بابەتی پێشتر

تاوانبارێك دەستگیركرا ماددەی هۆشبەری لە جەستەی شاردبووەوە

بابەتی دواتر

تەرمی خانمە پێشكەشكارێكی ناسراوی میسری دۆزرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share