ڕاستی نزیكبونەوەی مۆرینیۆ لە پاریس سانجێرمان بزانە

دەنگۆی نزیكبونەوەی مۆرینیۆ لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی پاریس سانجێرمان تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی گرتووە و تا ئێستاش هیچ لایەك ئەو بابەتەی ڕەتنەكردۆتەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنەكان بێت، ئیدارەی پاریس لە دورخستنەوەی پۆچتینۆی ڕاهێنەر یەكلایی بۆتەوەو لە ئێستادا بەدوای ڕاهێنەری نوێدا دەگەڕێت.

ڕۆژنامەی تێلگرافی بریتانی ئاشكرایكرد، یەكێك لە بژاردەكانی پاریس سانجێرمان، دەستنیشان كردنی مۆرینیۆیە وەك ڕاهێنەری نوێ بۆ جێگەی پۆچتینۆ.

تا ئێستا هیچ لایەك نە لەلایەن مۆرینیۆوە نە لەلایەن ئیدارەی پاریسەوە ئەو پڕوپاگەندانە بەدرۆ نەخراوەتەوە و نەشوتراوە ڕاستە.

مۆرینیۆ لەدوای بەدەستهێنانی ناسناوی كۆنفرانس لیگ، ئاماژەی بەوەدا كە ئەو لە ڕۆما دەمێنێتەوەو بەهیچ شێوەیەك بەنیازی ڕۆیشتن نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئیندیانا ویڵز .. کیربەر و ڕادوکانو سەرکەوتن و مۆگۆرزا و پیلیسکۆڤا دەرکران

ئەنجیلیک کیربەر، ئیما ڕادوکانو، لە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی ئیندیانا ویڵز بردنەوەیان تۆمارکرد، لەبەرامبەردا کارۆلینا پیلیسکۆڤای چیکی و گاربینی…
Total
0
Share