كۆمەڵی دادگەری: سەروەر نەبوونی یاسا و دەستڕاگەیشتن بە چەك هۆكاری زیادبوونی ڕووداوەكانی كوشتنن

كۆمەڵی دادگەریی كوردستان لەسەر كوژرانی دوو مامۆستاكەی زانكۆی سەڵاحەدین بڵاویكردووەتەوە، “لە سایەی سەروەرنەبوونی یاسا و ئاسان دەستڕاگەیشتن بە چەك، هەموو كاتێك مەترسی چەندبارە بوونەوەی ئەو ڕووداوانە هەن”.

محەمەد حەكیم، وتەبێژی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان بڵاویكردووەتەوە، لە كۆمەڵگەی ئێمەدا مامۆستایان دەبێت ڕێزلێگیراو پارێزراوبن و بە یاسا پارێزبەندیيان بۆ دەستەبەر بكرێت كە هیچ كەس نەتوانێت دەست بۆ ژیان و سەلامەتی و كەسایەتی ئەم توێژە گرنگەی كۆمەڵگە ببات.

ئاماژە بەوەشكراوە، ئەم دەستدرێژییە خەتەرناكە بۆ سەر گیانی مامۆستایان شەرمەزار دەكەین و داوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەپەلە و بە سزا گەیاندنی تاوانبار دەكەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانكۆی سلێمانى خوێندكاران ئاگادارده‌كاته‌وه‌

زانكۆی سلێمانى خوێندكاران ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ ڕۆژى شه‌ممه‌ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانیان ده‌كرێنه‌وه‌. له‌ ئاگادارییه‌كدا زانكۆی سلێمانی ڕایگه‌یاندووه‌، خوێندکارانی کۆلێجە پزیشکییەکان…
Total
0
Share