كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی بۆ سەری ساڵ راگەیەندرا

بەڕێوەبەری راگەیاندنی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا رۆژانە 6 بۆ 7 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت و دەشڵێت،”بە هەمان بەرنامەی رۆژانی ئاسایی كارەبای نیشتمانی بۆ هاوڵاتییان لە سەری ساڵدا دابیندەكرێت”.

سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی كارەبای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی ئەو بڕە بەرهەمەی کارەبا کە لەبەردەستدایە رۆژانە 6 بۆ 7 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت و ئەو بڕە كارەبایەی كە هەیە دابەشدەكرێت.

وتیشی، ” بۆ سەری ساڵ بە هەمان بەرنامەی رۆژانی ئاسایی كارەبای نیشتمانی بۆ هاوڵاتییان دابیندەكرێت كە لە ئێستادا 6 بۆ 7 كاتژمێر كارەبا دابیندەكرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی سلێمانی: بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت هاتوچۆی دەرەوەی شار مەکەن

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بەبۆنەی دروستبوونی تەمێکی زۆر لەناو شاری سلێمانی، بڵاوکردەوە. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە،…
Total
0
Share