سەرۆك وەزیرانی هەرێم نیگەرانی لەبارەی كوژرانی دوو مامۆستای زانكۆ دەردەبرێت و دەڵێت، دەبێت وەزارەتی ناوخۆ هەموو ڕێكاری پێویست بگرێتەبەر بۆ بنەبڕكردنی چەكی بێمۆڵەت.
مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، “زۆر خەمبارم بە شەهیدبوونی د. کاوان ئیسماعیل و د. ئیدریس حەمەخان. لە دەستدانی ئەو دوو مامۆستا بەڕێزە، کارەساتێکی دڵتەزێنە”.
ئاماژە بەوەشدەكات، وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان توانیان لە ماوەیەکی کەمدا تاوانبار دەستگیربکەن و ڕادەستی یاسای بکەن بۆ ئەوەی بە سزای یاسایی خۆی بگات.
سەرۆك وەزیرانی هەرێم دووپاتیشیدەكاتەوە، دەبێ وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان، هەموو ڕێکارێکی پێویست بگرنەبەر بۆ بنەبڕکردنی چەکی بێ مۆڵەت و ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانباران و خراپکاران لە هەر پلە و ئاستێکدا بن.
كاتژمێر 08:15 خولەكی بهیانی ئهمڕۆ خوێندكارێكی زانكۆی سۆران ههڵیكوتایهسهر ئۆفیسی (پڕۆفیسۆر د. كاوان ئیسماعیل– ڕاگری كۆلێژی یاسا) و ماڵی (پ.ی.د. ئیدریس حهمهخان- مامۆستا له كۆلێژی ئهندازیاری) و هەردووكیانی كوشت، هاوكات بەهۆی تەقەكردنەكانیەوە كارگوزارێكی كۆلێژی یاسای برینداركرد.
خوێندكارەكە، كە هەوڵیداوە لە زانكۆی سۆرانەوە بگوازرێتەوە بۆ زانكۆی سەڵاحەدین و لە ئەنجامی ئەوەدا ناكۆكی دروستبووە و تاوانەكانی ئەنجامداوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاسایشی هەولێر دەستگیركردنی ڕاگەیاند و ئاشكرایكرد ناوی ئاراس عوسمان-ـە.