ئەو وێستگانەی ئەمڕۆ بەنزینی 690 و 800 دیناری لە سلێمانی، گەرمیان، ڕاپەڕین، پێنجوێن، هەڵەبجە و شارەزوور دابەشدەكەن ژمارەیان 24 وێستگەیە و ئێستا ناوەكانیان ئاشكرادەكات.
ئەمڕۆ دووشەممە بەنزینی (690 و 800) دیناری لە وێستگەكانی ناوشاری سلێمانی دابەشدەكرێن كە بریتین لە، تاسلوجە، هەڵەبجە – تانجەرۆ، مژدە، پێشەوا، برایەتی هەمیشەیی، كازیوە، قەیوان 1 و 2 و 3 و دۆڵەڕووت.
لە هەڵەبجە هەردوو وێستگەی سان و سەركۆ و لە عەربەت وێستگەی ئاسان و وێستگەی كەلار لە شاری كەلار ئەو دوو جۆرەی بەنزین دابەشدەكەن.
هەروەها بانی مەقان و هەڵۆ لە چەمچەماڵ، سەركۆ لە كانی شەیتان و وێستگەی بازیان لە ناحیەی بازیان و وێستگەی دیاری لە دوكان بەنزینی (690 و 800) دیناری دابەشدەكەن.
هەر ئەمڕۆ بەنزینی (690 و 800) دیناری لە وێستگەی یاوەر لە سەیدسادق، مەریوان لە پێنجوێن، ڕانیە ئۆیڵ لە ڕانیە و كەنجارە لە قەڵادزێ دابەشدەكرێن.