ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان تەنها سێ خوێندکار هێڵی ئینتەرنێتیان هەبوو

 

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هێڵی ئینتەرنێتی بۆ سێ خوێندکاری زانکۆ دابینکرد، کە ئەمڕۆ تاقیکردنەوەیان لە زانکۆکانی دەرەوەی وڵات هەبووە.

بە بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو ڕۆژانەی خوێندکارانی دوانزەی ئامادەیی تاقیکردنەوەی گشتی ئەنجامدەدەن هێڵی ئینتەرنێت لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەبڕێت.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند، سێ خوێندکار داوایان لە وەزارەتەکەیان کردووە هێڵی ئینتەرنێتیان بۆ دابینبکرێت، بەمەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانیان لە زانکۆکانی دەرەوەی هەرێم بەشێوەی ئۆنلاین.

ئاماژە بەوەکراوە، هۆڵێکی تایبەت لە سەنتەری ڕۆشنبیریی زانکۆی سەلاحەدین ئینتەرنێتی بەردەوامی لیێ دابیندەکرێت بۆ ئەو خوێندکارانەی کە خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتییان پێویستە لەم کاتانەدا.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاندووە، هەر خوێندکارێک پێویستی بە ئینتەرنێت هەبێت بۆ چوونە ناو ئەو هۆڵە دەبێت بەڵگەی پێویست پێشکەش بکات کە پیشانیبدات لە دەرەوەی هەرێم و لەوکاتەدا تاقیکردنەوەی هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە ڕێنماییەکانی دەستپێکردنەوەی وەرزی دووەمی خوێندنی بڵاوکردەوە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن ژمارەیەک ڕێنمایی بڵاوکردووەتەوە تێیدا هاتووە، هەموو خوێندکارێکی 12 ساڵ بۆسەرەوە ئاسانکاریی…
Total
0
Share