ڕیزبەندیی ئەو یاریزانانەی زۆرترین گەڕانیان بۆ کراوە

ناودارانی بواری وەرز بەردەوام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و گووگڵەوە گەڕانیان بۆ دەکرێت، لە هەمووان زیاتریش گەڕان بۆ ناوی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی کراوە.

بەپێی ئامارێکی (tabloid Mirror)، لە گەڕانکارەکانی ئینتەرنێت بەگشتی، هەوادارانی وەرزش و هونەر زۆرترین گەڕانیان بۆ دڵخوازەکانیاندا کردووە، لەنێو هەمووانیشدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەسەر ئاستی وەرزشکاران لووتکەی گرتووە.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، کریستیانۆ لە سەرجەم وەرزشکاران زیاتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و گەڕانکاری گووگڵەوە گەڕان (search) بۆ ناوەکەی کراوە.

ڕیزبەندییەکەش بەم جۆرە بووە:

  1. 1. کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (تۆپی پێ) 11 ملیۆن گەڕان لە مانگێکدا
  2. 2. ڕیان ڕامزیک (فووتبۆڵی ئەمریکی) 6.1 ملیۆن
  3. 3. نێیمار دا سیلڤا (تۆپی پێ) 5.8 ملیۆن
  4. 4. لیبرۆن جەیمس (باسکە) 5.3 ملیۆن
  5. 5. لیۆنێل مێسی (تۆپی پێ) 4.5 ملیۆن
  6. 6. تۆم برادی (فووتبۆڵی ئەمریکی) 4.3 ملیۆن
  7. 7. لیویس هامیڵتۆن (فۆرمولا 1) 3.9 ملیۆن
  8. 8. ماکس ڤێرشتاپن (تێنسی سەر زەوی) 3.8 ملیۆن
  9. 9. ئارۆن ڕۆجەرز (فووتبۆڵی ئەمریکی) 3.7 ملیۆن
  10. 10. کۆنۆر ماگریگۆر (UFC) 3.1 ملیۆن
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆیرێر ماگریگۆری دووچاری پێکانێکی قورس کرد و “تریلۆجی” لێبردەوە

ڕوبەڕوبوونەوەی ئاگرینی نێوان داستن پۆیرێری ئەمریکی و کۆنۆر ماگریگۆری ئێرلەندی ئەنجامدرا، پۆیرێر بە بڕیاری ناوبژیوانان بردنەوەی بەدەستهێنا. بەرەبەیانی…
Total
0
Share