ڕامۆس ڕاستی ڕۆیشتنی مباپی ئاشکرادەکات

سێرجیۆ ڕامۆس بەرگریکاری پاریس سانجێرمان بڕوا بە پڕوپاگەندەى ڕۆیشتنی مباپی لە فەرەنسا ناکات.

لە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ ئاژانسی ئاڕ ئێم سی سپۆرت، دواى یارییەکەى بەنفیکا، ڕامۆس وتی: ئەوەى ئەتوانم باسی بکەم ئەوەیە کە من هاوڕێی نزیکی مباپیم, هەموو ڕۆژێکیش بە دڵخۆشی دەیبینم، ساڵی ڕابردوو گرێبەستەکەى نوێ کردەوە و ئێستا ئێمە کار دەکەین بۆ ئەوەى باشتر بین و تەرکیز دەکەین لەسەر یاریکردن و ئەنجامەکانمان.

وتیشی: مباپی وەرزی ڕابردوو نەڕۆیشت، ئێمە بڕوا بە پڕوپاگەندەکان ناکەین و ڕۆژنامەکانیش ناخوێنینەوە.

لەم دوو ڕۆژەى ڕابردوودا باس لەوە دەکرا کە مباپی پەشیمانە لەوەى لە پاریس ماوەتەوە و دەیەوێت پەیوەندی بە یانەى ڕیاڵ مەدریدەوە بکات.

ئاماژە بەوەشدرا کە مباپی هەست بە ناڕەحەتی دەکات لەگەڵ گالیتێی ڕاهێنەردا و لە ڕووی تەکتیکەوە خۆشحاڵ نییە.

بابەتی پێشتر

یۆڤانتۆس ڕاهێنەر دەرناکات

بابەتی دواتر

دارستانی سلێمانی: بەهۆی گرانیی نەوتەوە هەموو دارستانەکان مەترسییان لەسەرە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مۆرینیۆ لە ڕیاڵەوە نزیکە

زۆربەى ڕاهێنەرەکان لەو گرێبەستانەى ئەنجامی دەدەن، بەندێک دادەنێن کە هەرکاتێک گرێبەستی ڕیاڵ یان بەرشلۆنەیان پێگەیشت، بتوانن بڕۆن بە…
Total
0
Share