وەزیری دارایی: پێویستمان بە هەنگاوی كرداری هەیە تا داهات زیادبكەین

وەزیری دارایی و ئابوریی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، به‌مەبەستی زیادكردنی داهات پێویستیان بە هەنگاوی كردارەكی هەیە و كاری مەیدانی و هەماهەنگی لایەنەكانی دیكە دەبێت لە پێشینەی كارەكانیان بێت.

وەزارەتی دارایی هەرێم، لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، ئه‌مڕۆ ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابوری لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابوریی لەگەڵ ئەنجومەنی وەزارەت كۆبووەوە دەستخۆشی بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت هەبووە، كە پێكەوە وەكو یەك تیم كار لەسەر پلان و كارنامەی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیی كردووە.

لە كۆبوونەوەكەدا ئاوات شێخ جەناب باسی لەوەكردووە، “ڕێكاری بەرنامەكانی ئەنجومەنی وەزارەتمان لەسەر دوو بنەما دەبێت، ئەویش پلانی كورت مەودا و ستراتیژی دوور مەودایە”.

جەختیشی كردووەتەوە، “بۆ مەبەستی زیادكردنی داهات پێویستیمان بە هەنگاوی كردارەكی هەیە، بۆیە كاری مەیدانی و هەماهەنگی لایەنەكانی دیكە دەبێت لە پێشینەی كارەكانمان بێت”.

بابەتی پێشتر

گونجاو بۆ نیشتەجێبوون.. نهێنییەكی مەریخ ئاشكرادەكرێت

بابەتی دواتر

لە پشدەر بەهۆی تەقینی تایەی شۆفڵ کەسێک گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share