ئەردۆغان: هیچ گۆرانکارییەک لە هەڵوێستمان بەرامبەر ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ ڕووینەداوە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاندووە، هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستییاندا ڕووینەداوە سەبارەت بە ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ، داواشی لە سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کردووە هەڵوێستی ڕوونی سەبارەت بە پەکەکە بخاتەڕوو.

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ماگدالینا ئەندرسۆن سەرۆک وەزیرانی سوید، رەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند، تورکیا ڕێکاری کرداریی لە سوید دەوێت سەبارەت بەو پرسانەی بە مەترسیداری دەزانێت.

جەختیشکردووەتەوە، کە پێویستە سوید هەنگاوی پێویست بگرێتەبەر سەبارەت بە پرسە گرنگەکانی وەک ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، بەپێی ڕاگەیەندراوی نوسینگەکەی ئەردۆغان وتوویەتی، ” تورکیا دەیەوێت سوید سەرجەم ئەو بەڵێنانەی داویەتی بە شێوەیەکی کرداری جێبەجێیان بکات”.

دوای داواکاریی هەریەکە لە سوید و فینلەندا بۆ بوون بە ئەندام لە هاوپەیمانیی ناتۆ، تورکیا بەرهەڵستیی داواکارییەکەی کرد و ڕایگەیاند، دژایەتیی بوون بە ئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە دەکەن، بەهۆی پاڵپشتیی ئەو دوو وڵاتە بۆ پەکەکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران: “قەوارەی زایۆنی” لە هەرێمی كوردستان دژی ئێران كاردەكات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، “قەوارەی زایۆنی” لە هەرێمی کوردستان دژی ئێران کاردەکات و بەباشی خاڵە سیخوڕییەکانیان دەزانن.…
زیاتر ببینە

زانیاریی نوێ لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە راگەیەندرا

وەزیری وزەی توركیا رایدەگەیەنێت، هیچ بەربەستێك لەبەردەم دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم نەماوە و ناكۆكییەكانی هەولێر و بەغداد هۆكاری…
Total
0
Share