ڕاداری ڕیاڵ مەدرید لەسەر لیڤەرپوڵە

یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی بیر لە فرۆشتنی محەممەد سەڵاح دەکاتەوە، چەندین یانە لەنێوانیاندا ڕیاڵ مەدرید چاودێری دۆخەکە دەکەن.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “زە سەن”، گرێبەستی محەممەد سەڵاح و لیڤەرپوڵ لە هاوینی 2023 کۆتایی دێت، تاوەکو ئێستا ڕێککەوتن لەنێوان جەمسەرەکاندا نەکراوە، ئەگەر دۆخەکە بەو ئاراستەیە بەردەوام بێت وەرزی داهاتوو ناچار دەبن بێبەرامبەر دەستبەرداری ببن، بۆیە ئەگەرێکی بەهێز لە ئارادایە لەم هاوینە (2022) بە دەستەوارەیەکی زۆر بیفرۆشن.

سەرچاوەکە نووسیویەتی، نرخی سەڵاح لە 70 ملیۆن یورۆوە دەست پێدەکات، بەو هۆیەشەوە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆک و بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ مەدرید چاودێری دۆخەکە دەکەن، پێشبینیش دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا گرێبەستی گەورە پێشکەشی “ڕێدز” بکەن.

سەڵاح داوای مووچەی ساڵانەی بە بڕی 24 ملیۆن یورۆ لە لیڤەرپوڵ کردووە، یانەکە ئامادە نییە ئەو بڕەی بۆ تەرخان بکات.

بابەتی پێشتر

بە مووشەك هێرشكرایەوە سەر كۆرمۆر

بابەتی دواتر

چێڵسی لە شەش جەمسەرەوە چووەتە ناو بازاڕی گواستنەوەکان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share