بایرن میونشن ڕۆناڵدۆ ناكڕێت

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ڕەتیكردەوە گرێبەست لەگەڵ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئیمزابكات.

ساڵح حمیدزیچ بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بایرن میونشن ئاشكرایكرد، پڕوپاگەندەی كڕینی ڕۆناڵدۆ پەیوەندی بەوانەوە نییە و ئەمانیش بڵاویان نەكردۆتەوە.

وتیشی: “ڕۆناڵدۆ كەسێكی سەركەوتووە و ئەزمونێكی گەورەی هەیە، بەڵام بەهیچ جۆرێك گرێبەستمان پێشكەش نەكردووە.”

ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانیش دوپاتیكردەوە كە كڕینی ڕۆناڵدۆ لەگەڵ سیاسەتی یانەكە ناگونجێت و موچە زۆرەكەشی بەوان دابین ناكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خشته‌ی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕێکه‌وتی ٨ی ئه‌یلولی 2021‌، پاڵاوتنه‌کانی کیشوه‌ری ئه‌وروپا به‌رده‌وامییان ده‌بێت، چه‌ندین ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی به‌هێز ئه‌نجامده‌درێن. له‌ ئه‌وروپا گه‌ڕی…
Total
0
Share