چارەنووسی وەزارەتەكانی سەدر لە كابینەی نوێی حكومەتدا ئاشكراكرا

یەكێك لە سیاسییەكانی شیعەی عێراق، نەخشەی دابەشبوونی وەزارەتەكانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق و چارەنووسی پشكی ڕەوتی سەدر ئاشكرادەكات.

عائید هیلالی یەكێكە لە سەركردەكانی چێوەی هەماهەنگی، لەبارەی پشكی شیعە لە پۆستە وەزارییەكانی كابینەی داهاتووی حكومەتی عێراقدا دەڵێت، لایەنە شیعییەكان بە ڕەوتەكەی سەدریشەوە 12 وەزارەتیان بەردەكەوێت.

هیلالی ئەمڕۆ هەینی لێدوانی بۆ میدیای عێراقی داوە و ڕایگەیاندووە، بە كشانەوەی موقتەدا سەدر لە پرۆسەی سیاسی، پشكی ڕەوتەكەی لە پۆستە وەزارییەكان بەسەر لایەنە شیعییەكانی تردا دابەشدەكرێت و ئەو پۆستانە تەنها بۆ ئەو لایەنانە دەبن، “چونكە شایستەی هەڵبژاردنی لایەنە شیعییەكانن”.

لەبارەی شێوازی دەستنیشانكردنی هەر پۆستێكی وەزاری بۆ لایەنێك، سەركردەكەی چێوەی هەماهەنگی ئاشكرایكرد، بەپێی خاڵ دەبێت، ئەوەش بەگوێرەی وەزارەتەكان جیاوازە، وەزارەتێكی سەروەری خاڵی زیاتری پێویستە وەك لە وەزارەتێكی خزمەتگوزاری، بەبێ ئەوەی ژمارەی خاڵەكانی هەر وەزارەتێك دەستنیشانبكات.

بابەتی پێشتر

دامەزراوەی ڤیم 1100 هەلی كار بۆ گەنجان دەڕەخسێنێت

بابەتی دواتر

لەبارەی ئاوڵەی مەیموونەوە هۆشداری دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share