حكومەتی سعودیە بڕیارێكی نوێی لەبارەی عومرەوە دەركرد و كاتی بەجێهێنانی دیاریكرد.
وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆ هەینییەوە تەنها حاجییان دەتوانن عەمرە بەجێبهێنن و جێبەجێكردنی بڕیارەكە تا ڕۆژی 20ی مانگی تەمموزی داهاتوو بەردەوامدەبێت.
لە ئاگادارینامەیەكدا بۆ حاجییان و عومرەكاران، وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە دەڵێت، لە كاتی گەشتكردن بە فڕۆكە بۆ بەجێهێنانی حەج و عومرە، چەكوش و بزمار، چەقۆ و قاچی، تیغ و گوێزان، چەك و گوللـە، پاچ و كەرەستەی هەڵكۆڵین، یاریی ئاگرین و دەرمانی ژەهراوی لەگەڵ خۆتاندا مەهێنن.