ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم – ئەرشیف

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە و تیایدا داهات و خەرجییەكان و دوا پێشهاتەكانی دانوستان لەگەڵ حكومەتی بەغداد تاوتوێدەكرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی تشرینی دووەم بڵاویكردەوە، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت كۆدەبێتەوە.

ڕونیشیكردەوە، لە كۆبوونەوەكەدا هەریەك لە پرسەكانی، داهات و خەرجییەكان و دوا پێشهاتەكانی ڕێرەوی دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ سەبارەت بە شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان، هەروەها پێشنووسی پەیڕەوی (دیاریكردنی ماف و ئیمتیازەكانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان) تاوتوێدەكرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارێزگاری هەولێر: دوورخستنەوەی بەرپرسانی سنوورەکەمان بەهۆی کەمتەرخەمییان بووە لەکاتی لافاوەکاندا

پارێزگاری هەولێر باس لە هۆکاری دوورخستنەوەی ژمارەیەک لە سەرۆک شارەوانییەکانی سنووری پارێزگاکە دەکات کە “بەهۆی کەمتەرخەمییان بووە بەرامبەر…
Total
0
Share