كەشناسیی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ ئەگەری تۆزێكی سووك هەیە و پلەكانی گەرماش 2-3 پلەی سیلیزی لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بەرزدەبنەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم تێدا هاتووە ئەمڕۆ هەینی، لە زۆربەی كاتەكاندا ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی سووكدا.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ تۆزێكی سووك لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆدا و دواتر لە درەنگانی شەودا كاریگەریەكەی نامێنێت و پلەكانی گەرما 2-3 پلە بەرزدەبنەوە.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ:-
هەولێر 42 پلە
سڵێمانی 39 پلە
دهۆك 40 پلە
كەركوك 44 پلە
هەڵەبجە 40 پلە
سۆران 40 پلە
ڕاپەرین 39 پلە

گەرمیان 45 پلە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەكەلتووركردنی یەكترقبووڵكردن نیشانەی كۆمەڵگایەكی پێشكەوتوو و ئاشتیخوازە

سەرۆكی یەكێتی لە پەیامێكدا بە بۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام ڕایدەگەیەنێت، ڕێزگرتن لە جیاوازییەكان و بەكلتووركردنی یەكترقبووڵكردن بە…
Total
0
Share