بڕیارێكی نوێ لەبارەی كارەبای نیشتمانییەوە درا

وەزیری كارەبای هەرێم بڕیاریدا بۆ “بەرەنگاربوونەوەی” گەرمای وەرزی هاوین و زیادبوونی خواست لەسەر كارەبا چەند یەكەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا بەگەڕبخرێن.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی كارەبای هەرێم تێیدا هاتووە، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتدا كەمال محەمەد ساڵح، وەزیری كارەبای هەرێم بڕیاریدا بۆ “بەرەنگار بوونەوەی” گەرما و زیادبوونی خواست لەسەر كارەبا كە ئێستا بەرزبووەتەوە بۆ چوار هەزار و 250 مێگاوات چەند یەكەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا بەگەڕ بخرێن.

لە ڕاگەیەنراوەكەدا هاتووە، ئێستا ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا سێ هەزار مێگاواتە و كۆتایی ئەم مانگە، سووتەمەنی بۆ چەند یەكەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا دابیندەكرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: باشترین ڕێگا بۆ بەرگرتن لە كۆچكردنی گەنجان بەهێزكردنی كەرتی تایبەت و ڕەخساندنی هەلی كاری زیاترە

جێگری سەرۆك وەزیران جەختدەكاتەوە باشترین ڕێگە بۆ بەرگرتن لە كۆچكردنی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات گەشەپێدانی ئابوری و بەهێزكردنی…
Total
0
Share