پەنابەرێكی كورد دوای چەند ڕۆژێك لە وەرگرتنی مۆڵەتی مانەوەی لە ئیتاڵیا گیانیلەدەستدا

پەنابەرێكی كورد دوای 21 ساڵ چاوەڕوانی مافی پەنابەرێتی لە ئیتاڵیا وەرگرت و دوای چەند ڕۆژێك گیانیلەدەستدا

شڤان عومەر ئیبراھیم ھاوڵاتییەكی خەڵكی شاری زاخۆ بووە كە لە ئیتاڵیا نیشتەجێبووە و بەھۆی نەخۆشییەوە مردووە و تەرمەكەی لە یەكێك لە پاركەكانی شاری ڕۆما دۆزراوەتەوە و ڕەوانەی پزیشكی دادی ئەو شارە كراوە.
بە وتەی خێزانەكەی ڕۆژێك بەر لە گیانلەدەستدانی پەیوەندی بە خێزانەكەیەوە كردووە و پێیڕاگەیاندوون دەگەڕێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵام مەرگ ڕێگەی پێنەدا.

هاوكات ئاری جەلال، سەرۆكی دەزگای لوتكە بە خێزانی كۆچكردووی ڕاگەیاندووە ھاوكار و ھەماھەنگی تەواویان دەبێت لە گەڕانەوەی تەرمەكەی كوڕەكەیان بۆ زێدی خۆی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی: کۆتایی هەفتە لیستی مووچەی مانگی 10 رەوانەی بەغداد دەکرێت

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی ئاشکرایکرد، کۆتایی ئەم مانگە لیستی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی سلێمانی رەوانەی بەغداد دەکرێت. یادگار جەبار،…
Total
0
Share