کورتە لیستی ڕیاڵ مەدرید “شەمشونی کۆری” تێدایە

بەڕێوەبەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید چاودێریی هیونگ مین سۆنی ئەستێرەی یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز دەکەن، یاریزانەکەشیان لە لیستی داواکراواندا ناونووس کردووە.

ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی نووسیویەتی، لە دوای شکستی گرێبەستی کیلیان مباپێ، ئیدارەی شاهانەی مەدرید چاودێرییان خستووەتە سەر چەند یاریزانێک، یەکێک لەوانەی لە کورتە لیستی داواکراواندا بوونی هەیە، هیونگ مین سۆنی هێرشبەری کۆریای باشوور و یانەی تۆتنهام هۆتسپێرزە.

بەپێی سەرچاوەکە، گاریس بەیل و ئیسکۆ لە ڕیاڵ مەدرید کۆتاییان هاتووە، بە هەمان شێوە ئەگەر هەیە مارکۆ ئاسینسیۆ ڕوو لە یانەی لیڤەرپوڵ بکات، وەک شوێنگرەوەی دووان لەو سێ ناوە گەورەیەش چاویان بڕیوەتە “شەمشونی کۆری”.

سۆن وەرزی ڕابردوو بە تۆمار کردنی 23 گۆڵ هاوشانی محەممەد سەڵاح بووە گۆڵکاری پریمەرلیگ، لە پێگەکانی هێرشبەریی سەرە ڕم و باڵەکانی هێرشبەری ڕاست و چەپ یاری دەکات، 325 یاریی بە درێسی کەڵەشێرە ڕوومییەکانەوە کردووە، 131 گۆڵ و 74 ئەسیستی تۆمار کردووە.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە بۆ یونایتد: 75 یان هیچ

بابەتی دواتر

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڕیاری ڕاگرتنی ئینتەرنێتی جێبەجێكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share