دوای زنجیرەیەک لە کوشتنی زانایانی ئێرانی سەرۆکی هەواڵگریی سوپای پاسداران دوورخرایەوە

 

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، حوسێن تائیب سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی سوپای پاسدارانی ئێران لەلایەن دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامییەوە دوورخراونەتەوە.

میدیای فەرمیی ئێران، هیچ وردەکارییەکی لەبارەی دوورخستنەوەی ئەو بەرپرسەوە بڵاونەکردووەتەوە.

بەپێی تەلەڤیزیۆنی فەرمیی ئێران، حوسێن تائیب وەک راوێژکاری سەرۆکی سوپای پاسداران حوسێن سەلامی دانراوە.

ئەو ڕاگەیاندنە میدیایی فەرمیی ئێران دوای ئەوە هات کە زانیارییەکان لەناو سوپای پاسدارانەوە دزەیان کردبوو بە دوورخستنەوەی حوسێن تائیب.

زانیارییە دزەپیکراوەکان تەنها باسیان لە دوورخستنەوەی نەکردووە، بەڵکو هەواڵەکان بەوجۆرەن کە دوورخراوەتەوە و دواتر هەوڵی کوشتنی دراوە.

دوورخستنەوەی تائیب لەکاتێکدایە کە لەمدواییەدا ژمارەیەک لە زانایان و بەرپرسانی ئێران کوژران و لەسەرجەم ڕووداوەکانیشدا کۆماری ئیسلامی، ئیسرائیلی بە ئەنجامدانی تۆمەتبارکردووە.

ڕاپۆرتە میدیاییەکان باس لەوەدەکەن کە دوورخستنەوەی حوسێن تائیب بەهۆی شکستهێنانییەتی لە ئاشکراکردنی ئەو هەوڵانە چ لە دەرەوە و چ لە ناوخۆی وڵاتدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق هۆشدارییەکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداریی بەپەلە دەداتە هاوڵاتییانی و داوایان لێدەکات بەزوویی خاکی عێراق جێبهێڵن. باڵیۆزخانەی…
زیاتر ببینە

یاریی نێوان عێراق و ئێران جارێکی دیکە پرسی مافی هاندەرانی ژنانی ئێرانی هێنایە پێشەوە

دەیان ساڵە نیگەرانییەکان لەبارەی ئامادەنەبوونی هاندەری ژن لە یارییەکانی تۆپی پێدا لە ئێران بە چەندین شێواز دەردەبڕدرێن، جارێکی…
Total
0
Share