كەمیی كارەبا كابینەیەكی كرد بە ماڵی مارێك

مارێكی گەورە و درێژ لەناو كابینەیەكی كارەبادا لە بەسڕە دەژی. هاوڵاتییان بە تەنزەوە دەڵێن، مارەكە هێندە دڵنیایە لە سەلامەتیی ئەو شوێنە كردوویەتی بە ماڵی خۆی.

شوێنەكە قەزای سەفوانە لە پارێزگای بەسڕە، كاتێك تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی كارەبا كابینەیەكیان لە گەڕەكێكی قەزاكە بە مەبەستی چاككردنەوەی كردووەتەوە، مارێكی گەورەیان تیادا بینیوە.

درێژیی مارەكە شەش مەترە و هاوڵاتییانی ناوچەكەی تووشی شۆككردووە. ئەوان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە تەنزەوە دەڵێن، “بەهۆی كەمیی كارەباوە مارەكە هێندە دڵنیایە لە سەلامەتیی شوێنەكە كردوویەتی بە ماڵی خۆی”.

دوای بینینی مارەكە، دانیشتووان تیمەكانی بەرگریی شارستانییان ئاگاداركردووەتەوە و ئەوانیش مارەكەیان دەرهێناوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چیرۆكی ئەو كچە منداڵەی لەژێر خانووی رووخاوی بومەلەرزەدا لەدایكبوو

پاش تێپەڕبوونی شەش مانگ بەسەر بومەلەرزەكەدا (عەفرا) كە چیرۆكی لەدایكبوونی لەژێر داروپەردووی رووخاودا سەرنجی جیهانی راكێشا بەمجۆرەی لێهاتووە.…
Total
0
Share